سورەتی مولک
پاشایی (قورئان ٦٧)
سی ئایەتن کە شەفاعەتیان بۆ پیاوێک کرد تا خوا لێی خۆش بوو.
-
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
-
تَبَارَكَ الَّذِي بِيَدِهِ الْمُلْكُ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ١
گەورە وپیرۆزە ئەو زاتەی کەھەرچی دەسەڵات وپاشایی ھەیە بەدەست ئەوە، وە ئەو دەسەڵاتدارە بەسەر ھەموو شتێکدا
-
الَّذِي خَلَقَ الْمَوْتَ وَالْحَيَاةَ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا ۚ
ئەو زاتەی کە مردن وژیانی داھێناوە ودروستکردووە تا تاقیتان بکاتەوە کە کردەوەی کامتان چاکترە
-
وَهُوَ الْعَزِيزُ الْغَفُورُ ٢
وە ھەر ئەوە باڵادەست ولێخۆشبوو
-
الَّذِي خَلَقَ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ طِبَاقًا ۖ
ئەو زاتەی کە حەوت ئاسمانی دروست کردووە یەك لەسەر یەك
-
مَّا تَرَىٰ فِي خَلْقِ الرَّحْمَٰنِ مِن تَفَاوُتٍ ۖ
تۆ نابینیت (ئەی تەماشاکەر) لە دروست کراوەکانی خوای میھرەباندا ھیچ ناڕێکییەك،
-
فَارْجِعِ الْبَصَرَ هَلْ تَرَىٰ مِن فُطُورٍ ٣
چاو بگێڕە وورد بەرەوە (بزانە) ئایا ھیچ ناتەواویەك دەبینیت
-
ثُمَّ ارْجِعِ الْبَصَرَ كَرَّتَيْنِ
دووبارە چاو بگێڕە یەك لە دوای یەك
-
يَنقَلِبْ إِلَيْكَ الْبَصَرُ خَاسِئًا وَهُوَ حَسِيرٌ ٤
چاووت بەڕیسوایی ونائومێدیی دەگەڕێتەوە بۆ لای خۆت وە ئەو (چاوەت) ماندووە وتاقەتی چووە
-
وَلَقَدْ زَيَّنَّا السَّمَاءَ الدُّنْيَا بِمَصَابِيحَ
سوێندبێت بێگومان ئاسمانی دونیامان ڕازاندوەتەوە بەچرای زۆری(ئەستێرە)
-
وَجَعَلْنَاهَا رُجُومًا لِّلشَّيَاطِينِ ۖ
وە گێڕاومانن بەڕەجمی شەیتانەکان
-
وَأَعْتَدْنَا لَهُمْ عَذَابَ السَّعِيرِ ٥
وە ئامادەمان کردووە بۆ ئەوان (لە قیامەتدا) سزای ئاگری ھەڵگیرساو
-
وَلِلَّذِينَ كَفَرُوا بِرَبِّهِمْ عَذَابُ جَهَنَّمَ ۖ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ ٦
وە بۆ ئەوانەی کە بێ بڕوان بە پەروەردگاریان سزای دۆزەخ ئامادەیە، کە مەنزڵگایەکی زۆر خراپە
-
إِذَا أُلْقُوا فِيهَا سَمِعُوا لَهَا شَهِيقًا وَهِيَ تَفُورُ ٧
کاتێك کە فڕێدرانە ناویەوە لەو دۆزەخەوە لوورە ونرکەیەك دەبیستن وە ئەو ئەکوڵێ وجۆش دەخوات
-
تَكَادُ تَمَيَّزُ مِنَ الْغَيْظِ ۖ
نزیکە (دۆزەخ) لەڕقانا پارە پارە ببێت،
-
كُلَّمَا أُلْقِيَ فِيهَا فَوْجٌ سَأَلَهُمْ خَزَنَتُهَا أَلَمْ يَأْتِكُمْ نَذِيرٌ ٨
ھەر کاتێك دەستەیەك فڕێ بدرێنە ناویەوە دەرگاوانەکانی دۆزەخ پرسیاریان لێ دەکەن، ئایا پێغەمبەرێکی ترسێنەرتان بۆ نەھاتووە (لە دونیادا)
-
قَالُوا بَلَىٰ قَدْ جَاءَنَا نَذِيرٌ فَكَذَّبْنَا
دەڵێن بەڵێ بۆمان ھاتووە بەڵام بەدرۆمان دەزانی
-
وَقُلْنَا مَا نَزَّلَ اللَّهُ مِن شَيْءٍ
ودەمان ووت (پێی) خوا ھیچی نە ناردۆتە خوارەوە
-
إِنْ أَنتُمْ إِلَّا فِي ضَلَالٍ كَبِيرٍ ٩
ئێوە بەس لە گومڕاییەکی گەورەدان
-
وَقَالُوا لَوْ كُنَّا نَسْمَعُ أَوْ نَعْقِلُ مَا كُنَّا فِي أَصْحَابِ السَّعِيرِ ١٠
وە دەڵێن ئەگەر قسەی (پێغەمبەران) مان ببیستایە یان تێبگەشتینایە ئەمڕۆ لە ھاوەڵانی دۆزەخ نەدەبووین
-
فَاعْتَرَفُوا بِذَنبِهِمْ فَسُحْقًا لِّأَصْحَابِ السَّعِيرِ ١١
ئەوسا ئیتر بەناچاری دان بەگوناھەکانیاندا دەنێن، کەوابوو دووریی لە میھرەبانی خوا بۆ ھاوەڵانی دۆزەخ
-
إِنَّ الَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُم بِالْغَيْبِ
بێگومان ئەوانەی لە پەنھانیدا لە خوای خۆیان دەترسن،
-
لَهُم مَّغْفِرَةٌ وَأَجْرٌ كَبِيرٌ ١٢
لێخۆشبوون وپاداشتی گەورەیان بۆ ھەیە
-
وَأَسِرُّوا قَوْلَكُمْ أَوِ اجْهَرُوا بِهِ ۖ
ئێوە قسە بە پەنھانی بکەن یان بە ئاشکرا
-
إِنَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ ١٣
(بۆ خوا یەکسانە چونکە) ئەو (خوای گەورە) ئاگادارە بەخودی (نھێنی) دڵان
-
أَلَا يَعْلَمُ مَنْ خَلَقَ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ ١٤
ئایا ئەو خوایەی کە مەردوومی دروست کردووە ئاگای لە نھێنییان نیە، لە کاتێکدا کە ئەو ووردبین وئاگادارە
-
هُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ ذَلُولًا
خوا ئەو زاتەیە کە زەوی بۆ ڕام کـردوون،
-
فَامْشُوا فِي مَنَاكِبِهَا وَكُلُوا مِن رِّزْقِهِ ۖ
دەی بگەڕێن بە ھەموو گۆشە وکەنارێکیدا وە لە ڕۆزی خوا بخۆن
-
وَإِلَيْهِ النُّشُورُ ١٥
وە ھەر بۆلای ئەوە گەڕانەوە
-
أَأَمِنتُم مَّن فِي السَّمَاءِ
ئایا دڵنیان لەو خوایەی کە لە ئاسمانە
-
أَن يَخْسِفَ بِكُمُ الْأَرْضَ فَإِذَا هِيَ تَمُورُ ١٦
کە بتانباتە خوارەوە بەناخی زەویدا لە کاتێکدا کە زەوی (وەك دەریا) گێژ بخوات و (بێتە لەرزین)؟
-
أَمْ أَمِنتُم مَّن فِي السَّمَاءِ أَن يُرْسِلَ عَلَيْكُمْ حَاصِبًا ۖ
ئایا دڵنیان لەو خوایەی کە لە ئاسمانە کە بای توندتان بنێرێتە سەر بە ووردە زیخەوە،
-
فَسَتَعْلَمُونَ كَيْفَ نَذِيرِ ١٧
ئەو دەمە تێدەگەن کە ھەڕەشەی ئێمە چۆنە؟
-
وَلَقَدْ كَذَّبَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَكَيْفَ كَانَ نَكِيرِ ١٨
سوێند بەخوا بەڕاستی ئەو (گەلانەی) کە لەپێش ئەماندا بوون (پێغەمبەرانی ئێمەیان) بە درۆزن دانا، جا چۆن بوو بەگژدا چوونەوەی ئێمە (لەوان)
-
أَوَلَمْ يَرَوْا إِلَى الطَّيْرِ فَوْقَهُمْ صَافَّاتٍ وَيَقْبِضْنَ ۚ
ئایا سەیری باڵندەکان ناکەن بە ژوور سەریانەوە بە باڵ کراوەیی وھێنانەوەیەك،
-
مَا يُمْسِكُهُنَّ إِلَّا الرَّحْمَٰنُ ۚ
ڕای نەگرتوون (بەو ئاسمانەوە) خوا نەبێت،
-
إِنَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ بَصِيرٌ ١٩
کە ئەو بە ھەموو شتێك بیینایە
-
أَمَّنْ هَٰذَا الَّذِي هُوَ جُندٌ لَّكُمْ يَنصُرُكُم مِّن دُونِ الرَّحْمَٰنِ ۚ
ئایا ئەوە کێیە ئەو کەسەی کە لەشکری ئێوەیە یارمەتتیان دەدات لە جیاتی خوای میھرەبان ؟!
-
إِنِ الْكَافِرُونَ إِلَّا فِي غُرُورٍ ٢٠
بێ بڕوایان ھەر لە فریو خواردنان
-
أَمَّنْ هَٰذَا الَّذِي يَرْزُقُكُمْ إِنْ أَمْسَكَ رِزْقَهُ ۚ
ئایا ئەوە کێیە ئەو کەسەی کە ڕۆزیتان دەدات ئەگەر خوا ڕۆزی خۆیتان لێبگرێتەوە؟
-
بَل لَّجُّوا فِي عُتُوٍّ وَنُفُورٍ ٢١
بەڵکو (بە ئارەزوو) درێژەیان دا بەسەرکەشی ودوور کەوتنەوە (لە ڕێی ڕاست)
-
أَفَمَن يَمْشِي مُكِبًّا عَلَىٰ وَجْهِهِ أَهْدَىٰ
ئایا ئەو کەسەی بڕوا وبەدەما بکەوێت باشتر ڕێ دەردەکات؟
-
أَمَّن يَمْشِي سَوِيًّا عَلَىٰ صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ ٢٢
یان یەکێك کە قنج وقیت بڕوا بەسەر ڕێگایەکی ڕاست وڕەواندا؟
-
قُلْ هُوَ الَّذِي أَنشَأَكُمْ
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ھەر خوایە کە درووستی کردوون و بەدیھێناون
-
وَجَعَلَ لَكُمُ السَّمْعَ وَالْأَبْصَارَ وَالْأَفْئِدَةَ ۖ
وە گوێ وچـاو ودڵی پێ داوون،
-
قَلِيلًا مَّا تَشْكُرُونَ ٢٣
زۆر بە دەگمەن سوپاسی (ئەم بەھرانە) دەکەن
-
قُلْ هُوَ الَّذِي ذَرَأَكُمْ فِي الْأَرْضِ وَإِلَيْهِ تُحْشَرُونَ ٢٤
بڵێ: ھەر خوایە کە ئێوەی بڵاوکردوەتەوە لە زەویدا وەھەر لای خواش کۆدەکرێنەوە (لەڕۆژی دواییدا)
-
وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا الْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ٢٥
(بێ بڕواکان بە گاڵتەوە) دەڵێن: ئەم بەڵێنە (بە ھاتنی ڕۆژی دوایی) کەی دەبێت ئەگەر ڕاست دەکەن
-
قُلْ إِنَّمَا الْعِلْمُ عِندَ اللَّهِ وَإِنَّمَا أَنَا نَذِيرٌ مُّبِينٌ ٢٦
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ : زانینی ئەو ڕۆژە ھەر لای خوایە وە من تەنھا ترسێنەرێکی ئاشکرام
-
فَلَمَّا رَأَوْهُ زُلْفَةً سِيئَتْ وُجُوهُ الَّذِينَ كَفَرُوا
کاتێك بێ بڕوایان ئەو سزایەیان بەدی کرد لە نزیك خۆیانەوە، تاڵ دەبێ ڕووخساری ئەوانەی کەبێ بڕوا بوون
-
وَقِيلَ هَٰذَا الَّذِي كُنتُم بِهِ تَدَّعُونَ ٢٧
وە (پێیان) دەووترێت: ئەمەیە ئەو (ڕۆژە) ی کە داواتان دەکرد
-
قُلْ أَرَأَيْتُمْ إِنْ أَهْلَكَنِيَ اللَّهُ وَمَن مَّعِيَ أَوْ رَحِمَنَا
بڵێ: پێم بڵێن ئەگەر خوا من وئەو (موسوڵمانانە) ی کە لەگەڵمان لەناومان ببات یا میھرەبانیمان لەگەڵ بکات
-
فَمَن يُجِيرُ الْكَافِرِينَ مِنْ عَذَابٍ أَلِيمٍ ٢٨
دەی کێ پەنای بێ بڕوایان دەدات لە سزای سەخت
-
قُلْ هُوَ الرَّحْمَٰنُ آمَنَّا بِهِ وَعَلَيْهِ تَوَكَّلْنَا ۖ
بڵێ: ھەر ئەوە خوای بەخشندە کە بڕوامان پێهێناوە وە ھەر بەو پشتمان بەستووە،
-
فَسَتَعْلَمُونَ مَنْ هُوَ فِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ ٢٩
جا لەمەولا دەزانن کە کێ لە گومڕاییەكی ئاشکرا دایە
-
قُلْ أَرَأَيْتُمْ إِنْ أَصْبَحَ مَاؤُكُمْ غَوْرًا
بڵێ: پێم بڵێن ئەگەر ئاوی(خواردنەوە) تان ڕۆبچێ بە ناخی زەویدا،
-
فَمَن يَأْتِيكُم بِمَاءٍ مَّعِينٍ ٣٠
دەی کێ (بێجگە لە خوا) ئاوی زوڵاڵتان بۆ دەھێنێ
قورئان ٦٧:١-٣٠ · فەزڵ: تیرمیزی ٢٨٩١ (حەسەن، ئەلبانی), ئەبو داود ١٤٠٠ (حەسەن، ئەلبانی) · سی ئایەتن کە شەفاعەتیان بۆ پیاوێک کرد تا خوا لێی خۆش بوو (تیرمیزی ٢٨٩١). ئەوەی کە پێغەمبەر ﷺ نەدەخەوت تا سورەتی سەجدە و تەبارەکی دەخوێند، لە تیرمیزی ٢٨٩٢دایە، و زانایان لەسەری ڕاجیاوازن (صەحیح، ئەلبانی؛ زەعیف، دارالسلام).