زیکرەکانی بەیانی و ئێوارە: دەقی تەواو و سەرچاوەکان
زیکرەکانی بەیانیان و ئێواران (أذكار الصباح والمساء) ڕستە بە ڕستە بخوێنەوە: دەقی عەرەبی، مانا و سەرچاوەی وردی هەر زیکرێک. بەخۆڕایی، بێ ئینتەرنێت، بێ هەژمار.
قورئان
سورەتی فاتیحە
دەستپێک (قورئان ١)
گەورەترین سورەتی قورئان.
-
أَعُوذُ بِاللَّهِ السَّمِيعِ الْعَلِيمِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ
پەنا دەگرم بە خوای بیسەر و زانا لە شەیتانی ڕەجمکراو.
-
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ ١
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
-
الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ ٢
ھەموو سوپاس وستایشێك بۆ خوای پەروەردگاری جیھانیان
-
الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ ٣
بەخشندەی میھرەبان (الرحمن) بەو مانایەی ڕەحم وبەزەیی پەروەردگار لەم جیھانەدا ھەمووانی گرتوەتەوە بەبێ باوەڕانیشەوە، وە (الرحیم) ڕەحم وبەزەیی پەروەردگار وەك زانایان دەڵێن تایبەتە بەبڕوادارانەوە لەڕۆژی دواییدا
-
مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ ٤
تەنھا ئەوە خاوەنی ڕۆژی سزا وپاداشت دانەوە (باوەڕداران لە نوێژەکانیاندا لە ھەموو ڕکاتێکی ئەمە دەڵێنەوە، تاوەکو ھەمیشە ڕۆژی دواییان لەبیر بێت وبەکار وکردەوەی چاکە خۆیانی بۆ ئامادە بکەن)
-
إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ ٥
(خوایە) تەنھا تۆدەپەرستین (تەنھا تۆیت شایستەی پەرستن وجگە لە تۆ ھیچ کەس شیاوی ئەوە نیە)، وە تەنھا لەتۆ داوای یارمەتی دەکەین (لەھەموو کار وکردەوە وپێداویستیەکماندا، چونکە ھەموو فەرمانێك بەدەست تۆیە، جگە لە تۆ ھیچ کەس بەئەندازەی گەردیلەیەک خاوەنی ھیچ شتێک نییە)
-
اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ ٦
ڕێنموونیمان بکە بۆ ڕێگای ڕاستی (کە ڕێگای ڕاستی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه، وە بەردەوام بین لەسەری ھەتا ئەو ڕۆژەی دەگەین بەدیداری زاتی ھەق تەعالای تۆ)
-
صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ
ڕێگای ئەوانەی کەچاکەت لەگەڵ کردوون (لەپێغەمبەران وڕاستگۆیان وشەھیدان وچاکەکاران)،
-
غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلَا الضَّالِّينَ ٧
نەك (ڕێگای) ئەوانەی خەشمی (تۆیان) لێگیراوە (وەک جولەکە وھاوکردەوەکانیان) وە نەك (ڕێگای) گومڕایان وەك (گاورەکان وھاوکردەوەکانیان)
قورئان ١:١-٧ · فەزڵ: بوخاری ٤٤٧٤ · لەبەر فەزڵەکەی دەخوێنرێت؛ هیچ فەرموودەیەکی تایبەت بە بەیانی یان ئێوارەوە نایبەستێتەوە.
سورەتی بەقەرە ١–٥
مانگا، ئایەتەکانی ١–٥ (قورئان ٢)
-
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
-
الم ١
بـە ( ئـەلیف، لام، میم ) دەخوێنرێتەوە، خوای گەورە زاناترە بە واتاکەی.
-
ذَٰلِكَ الْكِتَابُ لَا رَيْبَ ۛ فِيهِ ۛ هُدًى لِّلْمُتَّقِينَ ٢
ئەم قورئانە ھیچ گومانێکی تێدا نیە (کـە لەلایـەن خوای گـەورەوە نـێـرراوە) ڕێنیشاندەری پارێزکار و لەخواترسانە (پارێزکاران ولەخوا ترسان بەزانست وزانیاری بەسوود وکار وکردەوەی چاکە سوودی لێ وەردەگرن، چونکە ئەوانن لەپەروەردگاریان دەترسن وشوێن فەرمان وڕێنمایەکانی دەکەون)
-
الَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِالْغَيْبِ وَيُقِيمُونَ الصَّلَاةَ
ئەوانەی کەبڕوا دەھێنن بەشتە پەنھان ونادیارەکان (ئەو شتە پەنھانەی کە بە حەواس وعەقڵی مرۆڤ ھەستیان پێ ناکرێت، لە ڕێگەی وەحیەوە نەبێت، وەک باوەڕ بەفریشتەکان وبەھەشت ودۆزەخ وزۆر شتی تریش...) وە نوێژ دەکەن (بەڕێک وپێکی ولەکاتی خۆیدا ئەنجامی ئەدەن)
-
وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنفِقُونَ ٣
و لەوەی کردوومانە بەڕزق وڕۆزیان دەیبەخشن (لەبەر ڕەزامەندی خوای گەورە)
-
وَالَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِمَا أُنزِلَ إِلَيْكَ وَمَا أُنزِلَ مِن قَبْلِكَ
وە ئەوانەی کەبڕوا دەھێنن بەو قورئانەی کە بۆ تۆ (ئەی موحەممەد نێرراوە) وە بەو کتێبانەشی کە بۆ (پێغەمبەران ونێرراوانی) پێش تۆ نێرراونەتە خوارەوە
-
وَبِالْآخِرَةِ هُمْ يُوقِنُونَ ٤
وەبڕوایان ھەیە بەڕۆژی دوایی
-
أُولَٰئِكَ عَلَىٰ هُدًى مِّن رَّبِّهِمْ ۖ
(خاوەنی ئەم صیفەتانە) لەسەر ڕێگهی ڕاستن ( بەتەوفیق ویارمەتیدان) لە لایەن پەروەردگاریانەوە،
-
وَأُولَٰئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ ٥
وە ھەر ئەوانەن ڕزگار بووان (لە دوونیا ودواڕۆژدا)
قورئان ٢:١-٥ · هیچ فەرموودەیەکی تایبەت بە بەیانی یان ئێوارەوە نایبەستێتەوە.
ئایەتولکورسی
ئایەتی کورسی (قورئان ٢:٢٥٥)
تا ئێوارە لە جنۆکە دەپارێزرێت.
-
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
-
اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ ۚ
خوا ئەو خوایەیە کە ھیچ پەرستراوێکی بەھەق و ڕاست نیە بێجگە لەو ھەمیشە زیندوی تەدبیرکار و ڕاگری (بوونەوەرە)
-
لَا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلَا نَوْمٌ ۚ
وەنەوز و خەونایگرێت
-
لَّهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ۗ
ھەر ھی ئەوە ھەر چی لە ئاسمانەکان و ھەرچی لە زەوی دایە
-
مَن ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِندَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ ۚ
کێیە ئەو کەسەی لەو ڕۆژەدا بتوانێ تکای لەلا بکات مەگەر بە ڕێ پێدانی خۆی نەبێت
-
يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ ۖ
ئاگادارە بە ئەوەی لەبەردەمی (ئادەمی) یە وەیە (لە دونیا لە بەردەستیاندایە) وە ئەوەی لە دواوەیەتی (لە ڕۆژی دوایی بۆیان ئامادەکراوە)
-
وَلَا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِّنْ عِلْمِهِ إِلَّا بِمَا شَاءَ ۚ
وە کەس ئاگای نیە لە ھیچ شتێک لە زانین و زانیاری ئەو (خوا) یە مەگەر بەوەی کە خۆی بیەوێ
-
وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ ۖ
کورسیەکەی خودا ھەموو ئاسمانەکان و زەوی گرتۆتەوە,
-
وَلَا يَئُودُهُ حِفْظُهُمَا ۚ
وە پارێزگاری کردنی ئاسمانەکان و زەوی بۆ خوا ئاسانە و (گران نیە)
-
وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ ٢٥٥
وە ھەر ئەوە بڵند پلەی پایە گەورە
لە ئێوارەدا:
تا بەیانی لە جنۆکە دەپارێزرێت.
قورئان ٢:٢٥٥ · حاکم ١/٥٦٢ (صەحیح، ئەلبانی) · حصن المسلم ٧٥ · ئەلبانی بە صەحیحی داناوە (صحیح الترغیب ٦٦٢)، بەڵام لە شوێنێکی تردا دەستەواژەی «بەیانی و ئێوارە»ی بە زیادەیەکی شاز داناوە (السلسلة الصحیحة ٧/٧٤٣).
سورەتی ئیخلاص
دڵسۆزی (قورئان ١١٢)
×٣
ئەم سێ سورەتە ئەگەر بەیانی و ئێوارە سێ جار بخوێنرێن، لە هەموو شتێک بەسن بۆت.
-
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
-
قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ١
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ھەر ئەو (اللە) یە خوای تاک وتەنها
-
اللَّهُ الصَّمَدُ ٢
ئەو خوایەی بێ نیاز وجێی نیاز وئومێدی (باوەڕدارانە)
-
لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ ٣
کەسی لێ نەبووە ولەکەس نەبووە
-
وَلَمْ يَكُن لَّهُ كُفُوًا أَحَدٌ ٤
وە ھەرگیز ھیچ کەس ھاوشێوە وھاوتای ئەو نیە
قورئان ١١٢:١-٤ · ئەبو داود ٥٠٨٢ (حەسەن، ئەلبانی) · تیرمیزی ٣٥٧٥ (حەسەن، دارالسلام) · حصن المسلم ٧٦
سورەتی فەلەق
بەرەبەیان (قورئان ١١٣)
×٣
ئەم سێ سورەتە ئەگەر بەیانی و ئێوارە سێ جار بخوێنرێن، لە هەموو شتێک بەسن بۆت.
-
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
-
قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ ١
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: پەنا دەگرم بە دروستكەری بوونەوەر (بەپەروەردگاری بەرەبەیان)
-
مِن شَرِّ مَا خَلَقَ ٢
لە زیانی ئەوەی کە دروستی کردووە
-
وَمِن شَرِّ غَاسِقٍ إِذَا وَقَبَ ٣
وە لە زیانی تاریکی کاتێک کە دادێت
-
وَمِن شَرِّ النَّفَّاثَاتِ فِي الْعُقَدِ ٤
وە لە زیان وخراپەی(جادوگەران) کەپەت ودەزوو گرێ دەدەن وفووی پێدا دەكەن
-
وَمِن شَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ ٥
وە لە زیانی بەخیل وحەسوود کاتێک کە حەسوودی دەبات
قورئان ١١٣:١-٥ · ئەبو داود ٥٠٨٢ (حەسەن، ئەلبانی) · تیرمیزی ٣٥٧٥ (حەسەن، دارالسلام) · حصن المسلم ٧٦
سورەتی ناس
خەڵک (قورئان ١١٤)
×٣
ئەم سێ سورەتە ئەگەر بەیانی و ئێوارە سێ جار بخوێنرێن، لە هەموو شتێک بەسن بۆت.
-
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
-
قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ ١
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: پەنا دەگرم به پەروەردگاری خەڵکی
-
مَلِكِ النَّاسِ ٢
بە پادشای خەڵکی
-
إِلَٰهِ النَّاسِ ٣
بە پەرستراوی خەڵکی
-
مِن شَرِّ الْوَسْوَاسِ الْخَنَّاسِ ٤
لە زیان وشەڕی وەسوەسە پەیداکەر(کە کاتێک ناوی خودا ببرێت) خۆی پەنھان دەکات
-
الَّذِي يُوَسْوِسُ فِي صُدُورِ النَّاسِ ٥
ئەوەی کە وەسوەسە ئەخاتە دڵی خەڵکیەوە
-
مِنَ الْجِنَّةِ وَالنَّاسِ ٦
لە جنۆکە و لە ئادەمیزاد
قورئان ١١٤:١-٦ · ئەبو داود ٥٠٨٢ (حەسەن، ئەلبانی) · تیرمیزی ٣٥٧٥ (حەسەن، دارالسلام) · حصن المسلم ٧٦
سورەتی بەقەرە ٢٨٥–٢٨٦
دوو ئایەتی کۆتایی سورەتی مانگا (قورئان ٢)
بەسە بۆ ئەو کەسەی بە شەو بیانخوێنێت.
-
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
-
آمَنَ الرَّسُولُ بِمَا أُنزِلَ إِلَيْهِ مِن رَّبِّهِ وَالْمُؤْمِنُونَ ۚ
(پێغەمبەر ﷺ) بڕوای ھێنا بەو نامەیەی کە بۆی نێرراوە لە پەروەردگاریەوە لەگەڵ بڕواداراندا
-
كُلٌّ آمَنَ بِاللَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ
ھەموو بڕوایان ھێناوە بەخوا وە بە فریشتەکانی وە بە نامەکانی وە بە پێغەمبەرانی
-
لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِّن رُّسُلِهِ ۚ
جیاوازی ناکەین لە نێوان ھیچ یەکێک لە پەیامبەرانی
-
وَقَالُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا ۖ
(بڕواداران) ووتیان: (پێغەمبەر ئاینی خوای پێ گەیاندین ئێمەش) بیستمان فەرمانبەرداریمان کرد
-
غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ ٢٨٥
داوای لێخۆشبوونت لێدەکەین ئەی پەروەردگارمان وە ھەر بۆ لای تۆیە گەڕانەوە
-
لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا ۚ
خوا داوا لە ھیچ کەسێک ناکات مەگەر بە ئەندازەی توانای خۆی
-
لَهَا مَا كَسَبَتْ وَعَلَيْهَا مَا اكْتَسَبَتْ ۗ
(سوودی) بۆ خۆی ھەیە ھەر چاکەیەک بکات (با ھەر بەدڵیش بێت) وە (زیانی) بۆ خۆیەتی ھەر خراپەیەک بکات
-
رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذْنَا إِن نَّسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا ۚ
ئەی پەروەردگارمان لێمان مەگرە ئەگەر کردەوەیەکی پێویستمان لەبیرچوو یا بەھەڵە گوناھێکمان کرد
-
رَبَّنَا وَلَا تَحْمِلْ عَلَيْنَا إِصْرًا كَمَا حَمَلْتَهُ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِنَا ۚ
ئەی پەروەردگار لەسەرمان دامەنێ باری قورس وەک ئەوەی داتنا لەسەر ئەوانەی پێش ئێمە (ئوممەتانی پێشووتر)
-
رَبَّنَا وَلَا تُحَمِّلْنَا مَا لَا طَاقَةَ لَنَا بِهِ ۖ
ئەی پەروەردگارمان بەڵای وامان بەسەردا مەدە کە بۆمان ھەڵنەگیرێت
-
وَاعْفُ عَنَّا وَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَا ۚ
وە گوناھەکانمان بسڕەرەوە, وە لێمان خۆشبە وە میھرەبانیمان لەگەڵدا بکە
-
أَنتَ مَوْلَانَا فَانصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ ٢٨٦
ھەر تۆی یاریدەدەرو پشتیوانمان کەواتە سەرمان بخە بەسەر گەلی بێ بڕوایاندا
قورئان ٢:٢٨٥-٢٨٦ · فەزڵ: بوخاری ٥٠٠٩, موسلیم ٨٠٨a · فەزڵەکەی بۆ خوێندنی لە شەودا هاتووە.
دوعاکان
أصبحنا وأصبح الملك لله
موڵک و دەسەڵات هی خوایە
-
أَصْبَحْنَا وَأَصْبَحَ الْمُلْكُ لِلَّهِ، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ
ئێمە گەیشتینە بەیانی و موڵکیش بۆ خوا گەیشتە بەیانی؛ سوپاس و ستایش بۆ خوا.
-
لَا إِلَٰهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ
هیچ پەرستراوێکی بەحەق نییە جگە لە خوای تاک و تەنها، هیچ هاوبەشێکی نییە.
-
لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ، وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ
موڵک و پادشایی هی ئەوە و سوپاس و ستایش بۆ ئەوە، و ئەو دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.
-
رَبِّ أَسْأَلُكَ خَيْرَ مَا فِي هَٰذَا الْيَوْمِ وَخَيْرَ مَا بَعْدَهُ
پەروەردگارم! لە تۆ داوای خێری ئەوەی لەم ڕۆژەدایە و خێری ئەوەی دوای ئەوە دێت دەکەم،
-
وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا فِي هَٰذَا الْيَوْمِ وَشَرِّ مَا بَعْدَهُ
و پەنات پێ دەگرم لە شەڕی ئەوەی لەم ڕۆژەدایە و شەڕی ئەوەی دوای ئەوە دێت.
-
رَبِّ أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْكَسَلِ وَسُوءِ الْكِبَرِ
پەروەردگارم! پەنات پێ دەگرم لە تەمەڵی و خراپی پیری.
-
رَبِّ أَعُوذُ بِكَ مِنْ عَذَابٍ فِي النَّارِ وَعَذَابٍ فِي الْقَبْرِ
پەروەردگارم! پەنات پێ دەگرم لە سزایەک لە ئاگردا و سزایەک لە گۆڕدا.
لە ئێوارەدا:
أمسينا وأمسى الملك لله
-
أَمْسَيْنَا وَأَمْسَى الْمُلْكُ لِلَّهِ، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ
ئێمە گەیشتینە ئێوارە و موڵکیش بۆ خوا گەیشتە ئێوارە؛ سوپاس و ستایش بۆ خوا.
-
رَبِّ أَسْأَلُكَ خَيْرَ مَا فِي هَٰذِهِ اللَّيْلَةِ وَخَيْرَ مَا بَعْدَهَا
پەروەردگارم! لە تۆ داوای خێری ئەوەی لەم شەوەدایە و خێری ئەوەی دوای ئەوە دێت دەکەم،
-
وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا فِي هَٰذِهِ اللَّيْلَةِ وَشَرِّ مَا بَعْدَهَا
و پەنات پێ دەگرم لە شەڕی ئەوەی لەم شەوەدایە و شەڕی ئەوەی دوای ئەوە دێت.
موسلیم ٢٧٢٣b · حصن المسلم ٧٧
اللهم بك أصبحنا
بە تۆ دەژین و دەمرین
-
اللَّهُمَّ بِكَ أَصْبَحْنَا، وَبِكَ أَمْسَيْنَا
خوایە! بە یارمەتی تۆ گەیشتینە بەیانی و بە یارمەتی تۆ گەیشتینە ئێوارە،
-
وَبِكَ نَحْيَا، وَبِكَ نَمُوتُ، وَإِلَيْكَ النُّشُورُ
بە ویستی تۆ دەژین و بە ویستی تۆ دەمرین، و زیندووبوونەوە بۆ لای تۆیە.
لە ئێوارەدا:
اللهم بك أمسينا
-
اللَّهُمَّ بِكَ أَمْسَيْنَا
خوایە! بە یارمەتی تۆ گەیشتینە ئێوارە،
ئەبو داود ٥٠٦٨ (صەحیح، ئەلبانی) · حصن المسلم ٧٨
سید الاستغفار
باشترین شێوەی داوای لێخۆشبوون
ئەوەی بە دڵنیاییەوە بیڵێت و لەو ڕۆژەدا بمرێت، لە خەڵکی بەهەشتە.
-
اللَّهُمَّ أَنْتَ رَبِّي، لَا إِلَٰهَ إِلَّا أَنْتَ
خوایە! تۆ پەروەردگاری منیت؛ هیچ پەرستراوێکی بەحەق نییە جگە لە تۆ.
-
خَلَقْتَنِي وَأَنَا عَبْدُكَ
تۆ منت دروست کردووە و من بەندەی تۆم،
-
وَأَنَا عَلَىٰ عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ مَا اسْتَطَعْتُ
و بەپێی توانام لەسەر پەیمان و بەڵێنی تۆم.
-
أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا صَنَعْتُ
پەنات پێ دەگرم لە شەڕی ئەوەی کردوومە.
-
أَبُوءُ لَكَ بِنِعْمَتِكَ عَلَيَّ، وَأَبُوءُ لَكَ بِذَنْبِي
بۆت دان دەنێم بە نیعمەتەکەتدا بەسەرمەوە، و بۆت دان دەنێم بە گوناهەکەمدا،
-
فَاغْفِرْ لِي، فَإِنَّهُ لَا يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا أَنْتَ
کەواتە لێم خۆش بە، چونکە جگە لە تۆ کەس گوناهان نابەخشێت.
لە ئێوارەدا:
ئەوەی بە دڵنیاییەوە بیڵێت و لەو شەوەدا بمرێت، لە خەڵکی بەهەشتە.
بوخاری ٦٣٠٦ · حصن المسلم ٧٩
اللهم فاطر السماوات والأرض
پەناگرتن لە شەڕی نەفس و شەیتان
-
اللَّهُمَّ فَاطِرَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ، عَالِمَ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ
خوایە! ئەی دروستکەری ئاسمانەکان و زەوی، ئەی زانای نهێنی و ئاشکرا،
-
لَا إِلَٰهَ إِلَّا أَنْتَ، رَبَّ كُلِّ شَيْءٍ وَمَلِيكَهُ
هیچ پەرستراوێکی بەحەق نییە جگە لە تۆ، ئەی پەروەردگار و خاوەنی هەموو شتێک.
-
أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ نَفْسِي، وَمِنْ شَرِّ الشَّيْطَانِ وَشَرَكِهِ
پەنات پێ دەگرم لە شەڕی نەفسی خۆم، و لە شەڕی شەیتان و تەڵەکانی،
-
وَأَنْ أَقْتَرِفَ عَلَىٰ نَفْسِي سُوءًا، أَوْ أَجُرَّهُ إِلَىٰ مُسْلِمٍ
و لەوەی خراپە لە خۆم بکەم یان بیگەیەنمە موسڵمانێک.
تیرمیزی ٣٥٢٩ (حەسەن، دارالسلام) · حصن المسلم ٨٥
اللهم إني أصبحت أشهدك
کردنی خوا بە شایەت بۆ شایەتمانەکەت
×٤
ئەوەی چوار جار بیڵێت، خوا لە ئاگر ئازادی دەکات.
-
اللَّهُمَّ إِنِّي أَصْبَحْتُ أُشْهِدُكَ
خوایە! گەیشتمە بەیانی و تۆ دەکەمە شایەت،
-
وَأُشْهِدُ حَمَلَةَ عَرْشِكَ، وَمَلَائِكَتَكَ، وَجَمِيعَ خَلْقِكَ
و هەڵگرانی عەرشەکەت و فریشتەکانت و هەموو دروستکراوەکانت دەکەمە شایەت
-
أَنَّكَ أَنْتَ اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا أَنْتَ
کە تۆ خوایت؛ هیچ پەرستراوێکی بەحەق نییە جگە لە تۆ،
-
وَأَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُكَ وَرَسُولُكَ
و کە محەممەد بەندە و نێردراوی تۆیە.
لە ئێوارەدا:
اللهم إني أمسيت أشهدك
-
اللَّهُمَّ إِنِّي أَمْسَيْتُ أُشْهِدُكَ
خوایە! گەیشتمە ئێوارە و تۆ دەکەمە شایەت،
ئەبو داود ٥٠٦٩ (زەعیف، ئەلبانی؛ سەنەدەکەی حەسەنە، ئیبن باز) · حصن المسلم ٨٠
بسم الله الذي لا يضر مع اسمه شيء
پاراستن بە ناوی خوا
×٣
تا ئێوارە هیچ بەڵایەکی لەناکاوی تووش نابێت.
-
بِسْمِ اللَّهِ الَّذِي لَا يَضُرُّ مَعَ اسْمِهِ شَيْءٌ
بە ناوی ئەو خوایەی کە لەگەڵ ناوی ئەودا هیچ شتێک زیان ناگەیەنێت
-
فِي الْأَرْضِ وَلَا فِي السَّمَاءِ
نە لە زەویدا و نە لە ئاسماندا،
-
وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ
و ئەو بیسەر و زانایە.
لە ئێوارەدا:
تا بەیانی هیچ بەڵایەکی لەناکاوی تووش نابێت.
ئەبو داود ٥٠٨٨ (صەحیح، ئەلبانی) · تیرمیزی ٣٣٨٨ (حەسەن، دارالسلام) · حصن المسلم ٨٦
أعوذ بكلمات الله التامات
پەناگرتن بە وشە تەواوەکانی خوا
×٣ · تەنها ئێوارە
ئەو شەوە هیچ پێوەدانێک زیانی پێ ناگەیەنێت.
-
أَعُوذُ بِكَلِمَاتِ اللَّهِ التَّامَّاتِ
پەنا دەگرم بە وشە تەواوەکانی خوا
-
مِنْ شَرِّ مَا خَلَقَ
لە شەڕی ئەوەی دروستی کردووە.
تیرمیزی ٣٦٠٤b (صەحیح، دارالسلام) · موسلیم ٢٧٠٩a · حصن المسلم ٩٧
رضيت بالله ربًّا
ڕازیبوون بە خوا و ئیسلام و پێغەمبەر ﷺ
بەپێی سوننەت ×٣
مافێکە لەسەر خوا کە لە ڕۆژی قیامەتدا ڕازیی بکات.
-
رَضِيتُ بِاللَّهِ رَبًّا، وَبِالْإِسْلَامِ دِينًا
ڕازیم بەوەی خوا پەروەردگارمە، ئیسلام ئاینمە
-
وَبِمُحَمَّدٍ نَبِيًّا
و محەممەد ﷺ پێغەمبەرمە.
ئیبن ماجە ٣٨٧٠ (حەسەن، دارالسلام؛ زەعیف، ئەلبانی) · تیرمیزی ٣٣٨٩ · حصن المسلم ٨٧ · لە ئەحمەد ١٨٩٦٩دا سێ جار هاتووە (زەعیف، ئەلبانی؛ سەنەدەکەی حەسەنە، ئیبن باز، بڕوانە حصن المسلم ٨٧).
اللهم ما أصبح بي من نعمة
هەموو نیعمەتێک تەنها لە خواوەیە
سوپاسی ئەو ڕۆژەی جێبەجێ کردووە.
-
اللَّهُمَّ مَا أَصْبَحَ بِي مِنْ نِعْمَةٍ
خوایە! هەر نیعمەتێک ئەم بەیانییە لەگەڵ من بێت،
-
فَمِنْكَ وَحْدَكَ لَا شَرِيكَ لَكَ
تەنها لە تۆوەیە، هیچ هاوبەشێکت نییە،
-
فَلَكَ الْحَمْدُ وَلَكَ الشُّكْرُ
کەواتە ستایش بۆ تۆیە و سوپاس بۆ تۆیە.
لە ئێوارەدا:
اللهم ما أمسى بي من نعمة
-
اللَّهُمَّ مَا أَمْسَى بِي مِنْ نِعْمَةٍ
خوایە! هەر نیعمەتێک ئەم ئێوارەیە لەگەڵ من بێت،
سوپاسی ئەو شەوەی جێبەجێ کردووە.
ئەبو داود ٥٠٧٣ (زەعیف، ئەلبانی؛ سەنەدەکەی حەسەنە، ئیبن باز) · حصن المسلم ٨١
اللهم إني أسألك العافية
داوای سەلامەتی و پاراستن
پێغەمبەر ﷺ هەرگیز بەیانیان و ئێواران وازی لە گوتنی ئەم دوعایانە نەدەهێنا.
-
اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْعَافِيَةَ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ
خوایە! داوای سەلامەتیت لێ دەکەم لە دونیا و دواڕۆژدا.
-
اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْعَفْوَ وَالْعَافِيَةَ
خوایە! داوای لێبوردن و سەلامەتیت لێ دەکەم
-
فِي دِينِي وَدُنْيَايَ، وَأَهْلِي وَمَالِي
لە ئاین و دونیام و خێزان و ماڵمدا.
-
اللَّهُمَّ اسْتُرْ عَوْرَاتِي، وَآمِنْ رَوْعَاتِي
خوایە! عەیبەکانم دابپۆشە و ترسەکانم بکە بە ئارامی.
-
اللَّهُمَّ احْفَظْنِي مِنْ بَيْنِ يَدَيَّ، وَمِنْ خَلْفِي
خوایە! لە پێشمەوە و لە پشتمەوە بمپارێزە،
-
وَعَنْ يَمِينِي، وَعَنْ شِمَالِي، وَمِنْ فَوْقِي
لە لای ڕاستم و لە لای چەپم و لە سەرمەوە،
-
وَأَعُوذُ بِعَظَمَتِكَ أَنْ أُغْتَالَ مِنْ تَحْتِي
و پەنا دەگرم بە گەورەیی تۆ لەوەی لە ژێرمەوە لەناکاو لەناو ببرێم.
ئەبو داود ٥٠٧٤ (صەحیح، ئەلبانی) · ئیبن ماجە ٣٨٧١ (صەحیح، دارالسلام) · حصن المسلم ٨٤
لا إله إلا الله وحده
شایەتیدان بە تاکایەتیی خوا
وەک ئازادکردنی کۆیلەیەک لە نەوەی ئیسماعیل؛ تا ئێوارە لە شەیتان دەپارێزرێت.
-
لَا إِلَٰهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ
هیچ پەرستراوێکی بەحەق نییە جگە لە خوای تاک و تەنها، هیچ هاوبەشێکی نییە.
-
لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ، وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ
موڵک و پادشایی هی ئەوە و سوپاس و ستایش بۆ ئەوە، و ئەو دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.
لە ئێوارەدا:
وەک ئازادکردنی کۆیلەیەک لە نەوەی ئیسماعیل؛ تا بەیانی لە شەیتان دەپارێزرێت.
ئەبو داود ٥٠٧٧ (صەحیح، ئەلبانی) · حصن المسلم ٩٢
يا حي يا قيوم
داوا لە خوا کە هەموو کاروبارەکانت چاک بکات
پێغەمبەر ﷺ فێری فاتیمەی کرد.
-
يَا حَيُّ يَا قَيُّومُ، بِرَحْمَتِكَ أَسْتَغِيثُ
ئەی هەمیشە زیندوو، ئەی ڕاگری هەموو شتێک! بە ڕەحمەتی تۆ هاوار و فریاد دەکەم.
-
أَصْلِحْ لِي شَأْنِي كُلَّهُ
هەموو کاروبارەکانم چاک بکە،
-
وَلَا تَكِلْنِي إِلَىٰ نَفْسِي طَرْفَةَ عَيْنٍ
و بە ئەندازەی چاوتروکانێکیش من مەدە دەست نەفسی خۆم.
نەسائی، السنن الکبری ١٠٤٠٥ (حەسەن، ئەلبانی) · حصن المسلم ٨٨
لا إله إلا الله… يحيي ويميت
شایەتیدان بە تاکایەتیی خوا: ئەو دەژێنێت و دەمرێنێت
×١٠ · تەنها بەیانی
-
لَا إِلَٰهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ
هیچ پەرستراوێکی بەحەق نییە جگە لە خوای تاک و تەنها، هیچ هاوبەشێکی نییە.
-
لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ، يُحْيِي وَيُمِيتُ
موڵک و پادشایی هی ئەوە و ستایش بۆ ئەوە؛ زیندوو دەکاتەوە و دەمرێنێت،
-
وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ
و ئەو دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.
تیرمیزی ٣٤٧٤ (حەسەن، دارالسلام) · لەم ڕیوایەتەدا دوای نوێژی بەیانی دەگوترێت.
سبحان الله وبحمده عدد خلقه
تەسبیحی خوا بە ژمارەی دروستکراوەکانی
×٣ · تەنها بەیانی
ئەگەر سێ جار بگوترێن، لە کێشاندا لەو هەموو زیکرەی جوەیرییە لە نوێژی بەیانییەوە تا چێشتەنگاو کردبووی قورستر دەبن.
-
سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ، عَدَدَ خَلْقِهِ
پاکی بۆ خوا و ستایش بۆ ئەو، بە ژمارەی دروستکراوەکانی،
-
وَرِضَا نَفْسِهِ
بە ئەندازەی ڕەزامەندی خۆی،
-
وَزِنَةَ عَرْشِهِ
بە کێشی عەرشەکەی
-
وَمِدَادَ كَلِمَاتِهِ
و بە ئەندازەی مەرەکەبی وشەکانی.
موسلیم ٢٧٢٦ · حصن المسلم ٩٤
خير هذا اليوم
داوای خێری ئەم ڕۆژە
-
أَصْبَحْنَا وَأَصْبَحَ الْمُلْكُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
ئێمە گەیشتینە بەیانی و موڵکیش بۆ خوای پەروەردگاری جیهانیان گەیشتە بەیانی.
-
اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ خَيْرَ هَٰذَا الْيَوْمِ
خوایە! داوای خێری ئەم ڕۆژەت لێ دەکەم:
-
فَتْحَهُ، وَنَصْرَهُ، وَنُورَهُ، وَبَرَكَتَهُ، وَهُدَاهُ
کرانەوەکەی و سەرکەوتنەکەی و ڕووناکییەکەی و بەرەکەتەکەی و هیدایەتەکەی،
-
وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا فِيهِ وَشَرِّ مَا بَعْدَهُ
و پەنات پێ دەگرم لە شەڕی ئەوەی تێیدایە و شەڕی ئەوەی دوای ئەو دێت.
لە ئێوارەدا:
خير هذه الليلة
-
أَمْسَيْنَا وَأَمْسَى الْمُلْكُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
ئێمە گەیشتینە ئێوارە و موڵکیش بۆ خوای پەروەردگاری جیهانیان گەیشتە ئێوارە.
-
اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ خَيْرَ هَٰذِهِ اللَّيْلَةِ
خوایە! داوای خێری ئەم شەوەت لێ دەکەم:
-
فَتْحَهَا، وَنَصْرَهَا، وَنُورَهَا، وَبَرَكَتَهَا، وَهُدَاهَا
کرانەوەکەی و سەرکەوتنەکەی و ڕووناکییەکەی و بەرەکەتەکەی و هیدایەتەکەی،
-
وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا فِيهَا وَشَرِّ مَا بَعْدَهَا
و پەنات پێ دەگرم لە شەڕی ئەوەی تێیدایە و شەڕی ئەوەی دوای ئەو دێت.
ئەبو داود ٥٠٨٤ (زەعیف، ئەلبانی) · حصن المسلم ٨٩
اللهم عافني في بدني
سەلامەتیی جەستە و بیستن و بینین
×٣
-
اللَّهُمَّ عَافِنِي فِي بَدَنِي
خوایە! لە جەستەمدا سەلامەتیم پێ ببەخشە.
-
اللَّهُمَّ عَافِنِي فِي سَمْعِي
خوایە! لە بیستنمدا سەلامەتیم پێ ببەخشە.
-
اللَّهُمَّ عَافِنِي فِي بَصَرِي
خوایە! لە بینینمدا سەلامەتیم پێ ببەخشە.
-
لَا إِلَٰهَ إِلَّا أَنْتَ
هیچ پەرستراوێکی بەحەق نییە جگە لە تۆ.
-
اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْكُفْرِ وَالْفَقْرِ
خوایە! پەنات پێ دەگرم لە کوفر و هەژاری.
-
اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ عَذَابِ الْقَبْرِ
خوایە! پەنات پێ دەگرم لە سزای گۆڕ.
-
لَا إِلَٰهَ إِلَّا أَنْتَ
هیچ پەرستراوێکی بەحەق نییە جگە لە تۆ.
ئەبو داود ٥٠٩٠ (سەنەدەکەی حەسەنە، ئەلبانی) · حصن المسلم ٨٢
أصبحنا على فطرة الإسلام
لەسەر فیترەتی ئیسلام
-
أَصْبَحْنَا عَلَىٰ فِطْرَةِ الْإِسْلَامِ
ئێمە لەسەر فیترەتی ئیسلام گەیشتینە بەیانی،
-
وَعَلَىٰ كَلِمَةِ الْإِخْلَاصِ
لەسەر وشەی ئیخلاص،
-
وَعَلَىٰ دِينِ نَبِيِّنَا مُحَمَّدٍ ﷺ
لەسەر ئاینی پێغەمبەرەکەمان محەممەد ﷺ،
-
وَعَلَىٰ مِلَّةِ أَبِينَا إِبْرَاهِيمَ، حَنِيفًا مُسْلِمًا
و لەسەر ڕێبازی باوکمان ئیبراهیم، کە لایەنگری حەق و موسڵمان بوو،
-
وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْرِكِينَ
و لە هاوبەشدانەران نەبوو.
لە ئێوارەدا:
أمسينا على فطرة الإسلام
-
أَمْسَيْنَا عَلَىٰ فِطْرَةِ الْإِسْلَامِ
ئێمە لەسەر فیترەتی ئیسلام گەیشتینە ئێوارە،
ئەحمەد ١٥٣٦٠ · ئەحمەد ١٥٣٦٣ · حصن المسلم ٩٠ · بۆ بەیانی صەحیحە (ئەلبانی). لە ئێوارەشدا: بەپێی ئیبن باز سەنەدەکەی صەحیحە؛ ئەلبانی ئەو زیادەیەی بە شاز داناوە.
اللهم إني أسألك علمًا نافعًا
زانستی بەسوود، ڕزقی پاک، کردەوەی وەرگیراو
تەنها بەیانی
-
اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ عِلْمًا نَافِعًا
خوایە! داوای زانستێکی بەسوود،
-
وَرِزْقًا طَيِّبًا
ڕزقێکی پاک
-
وَعَمَلًا مُتَقَبَّلًا
و کردەوەیەکی وەرگیراوت لێ دەکەم.
ئیبن ماجە ٩٢٥ (صەحیح، دارالسلام) · حصن المسلم ٩٥ · لەم ڕیوایەتەدا دوای نوێژی بەیانی دەگوترێت.
زیکرە کورتەکان
حسبي الله
خوا بەسمە
×٧
-
حَسْبِيَ اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ
خوا بەسمە؛ هیچ پەرستراوێکی بەحەق نییە جگە لەو.
-
عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ، وَهُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ
پشتم پێ بەستووە، و ئەو پەروەردگاری عەرشی گەورەیە.
ئەبو داود ٥٠٨١ (مەوزووع (هەڵبەستراو)، ئەلبانی) · حصن المسلم ٨٣
أستغفر الله وأتوب إليه
داوای لێخۆشبوون و تەوبە
×١٠ · بەپێی سوننەت ×١٠٠
پێغەمبەر ﷺ ڕۆژانە سەد جار داوای لێخۆشبوونی دەکرد و تەوبەی دەکرد.
-
أَسْتَغْفِرُ اللَّهَ وَأَتُوبُ إِلَيْهِ
داوای لێخۆشبوون لە خوا دەکەم و تەوبەی بۆ دەکەم.
ئیبن ماجە ٣٨١٥ (حەسەن، دارالسلام) · موسلیم ٢٧٠٢a · بوخاری ٦٣٠٧ · حصن المسلم ٩٦
سبحان الله
پاکی بۆ خوا
×١٠
-
سُبْحَانَ اللَّهِ
پاکی بۆ خوا.
زیکرێکی گشتییە؛ ڕیوایەتی تایبەت بە بەیانی یان ئێوارە نییە.
الحمد لله
سوپاس و ستایش بۆ خوا
×١٠
-
الْحَمْدُ لِلَّهِ
سوپاس و ستایش بۆ خوا.
زیکرێکی گشتییە؛ ڕیوایەتی تایبەت بە بەیانی یان ئێوارە نییە.
الله أكبر
خوا گەورەترە
×١٠
-
اللَّهُ أَكْبَرُ
خوا گەورەترە.
زیکرێکی گشتییە؛ ڕیوایەتی تایبەت بە بەیانی یان ئێوارە نییە.
لا إله إلا الله (دە جار)
شایەتیدان بە تاکایەتیی خوا
×١٠
وەک ئازادکردنی چوار کەس لە نەوەی ئیسماعیل.
-
لَا إِلَٰهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ
هیچ پەرستراوێکی بەحەق نییە جگە لە خوای تاک و تەنها، هیچ هاوبەشێکی نییە.
-
لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ، وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ
موڵک و پادشایی هی ئەوە و سوپاس و ستایش بۆ ئەوە، و ئەو دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.
موسلیم ٢٦٩٣ · بوخاری ٦٤٠٤ · حصن المسلم ٩٢ · فەزڵ: موسلیم ٢٦٩٣
سبحان الله وبحمده
پاکی و ستایش بۆ خوا
×١٠ · بەپێی سوننەت ×١٠٠
سەد جار: لە ڕۆژی قیامەتدا کەس شتێکی باشتر ناهێنێت، مەگەر کەسێک کە هێندە یان زیاتری گوتبێت.
-
سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ
پاکی بۆ خوا و ستایش بۆ ئەو.
موسلیم ٢٦٩٢ · بوخاری ٦٤٠٥ · حصن المسلم ٩١ · ژمارەکەی لە سوننەتدا سەد جارە.
صەڵاواتی ئیبراهیمی
صەڵاوات لەسەر پێغەمبەر ﷺ
بەپێی سوننەت ×١٠
ئەوەی یەک جار صەڵاوات لەسەر پێغەمبەر ﷺ بدات، خوا دە جار ڕەحمەتی بەسەردا دەبارێنێت.
-
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّدٍ وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّدٍ
خوایە! ڕەحمەت بنێرە بۆ محەممەد و بنەماڵەی محەممەد،
-
كَمَا صَلَّيْتَ عَلَىٰ إِبْرَاهِيمَ وَعَلَىٰ آلِ إِبْرَاهِيمَ
وەک چۆن ڕەحمەتت نارد بۆ ئیبراهیم و بنەماڵەی ئیبراهیم؛
-
إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ
بەڕاستی تۆ ستایشکراو و پایەبەرزیت.
-
اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَىٰ مُحَمَّدٍ وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّدٍ
خوایە! بەرەکەت بڕژێنە بەسەر محەممەد و بنەماڵەی محەممەددا،
-
كَمَا بَارَكْتَ عَلَىٰ إِبْرَاهِيمَ وَعَلَىٰ آلِ إِبْرَاهِيمَ
وەک چۆن بەرەکەتت ڕشت بەسەر ئیبراهیم و بنەماڵەی ئیبراهیمدا؛
-
إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ
بەڕاستی تۆ ستایشکراو و پایەبەرزیت.
بوخاری ٣٣٧٠ · فەزڵ: موسلیم ٤٠٨ · دە جار بەیانی و ئێوارە: تەبەرانی گێڕاویەتییەوە (بڕوانە حصن المسلم ٩٨)؛ زەعیفە (ئەلبانی).